ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ نیوکاسڵ و یاریزانێک رێککەوتن

مێرکاتۆی ماگپایس گەرمە

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ و ساوسامتن لەسەر گواستنەوەی ئاڕۆن رامسدەیڵ رێککەوتن.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، رامسدەیڵ بەخواستن بۆ ماوەی یەک وەرز دەبێتە گۆڵپارێزی نیوکاسڵ.

گۆڵپارێزە 27 ساڵییەکە مۆڵەتی لە یانەکەی وەرگرتووە و ئەمڕۆ چوارشەممە لە نیوکاسڵ پشکنینی پزیشکی دەکات.

هەفتەی رابردوو نیوکاسڵ لە گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی بێرنلی نزیکبوو و تەنانەت رێککەوتنی سەرەتاییش کرابوو، بەڵام لەپڕ مانچێستەر سیتی گفتوگۆی لەگەڵ بێرنلی دەستپێکرد و بەبڕی 27 ملیۆن پاوەند گواستیەوە، کۆی گشتی گواستنەوەکەش دەگاتە 31 ملیۆن پاوەند.

لە وەرزی رابردوودا، رامسدەیڵ 66 گۆڵی لێکرا و خاوەنی تەنیا 125 گەڕاندنەوە (سەیڤ) بوو. جیا لەمەش سێجار کلین شیتی هەبووە و دوو پێناڵیتیشی گەڕاندەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button