دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ هێرشبەرێكی دیكەی دەوێت و نیک پۆپ لەلایەن گەورەیەكی پرێمەرلیگەوە داوادەكرێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

نیک پۆپ لەلایەن یانەیەكی پرێمەرلیگەوە داوادەكرێت، ئارسیناڵ چاوی لە گواستنەوەی هێرشبەرێكی دیكەیە و نۆتینگهام چاوی لە گواستنەوەی لاوێكی مانچێستەر سیتیە.

ئەگەر نیوكاسڵ گواستنەوەی ئارۆن رامسدەیل تەواو بكات ئەوا نیک پۆپ دەبێتە ئامانجی سەرەكی مانچێستەر یونایتد – تۆک سپۆرت.

نیوكاسڵ لەگەڵ ساوسامتن گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی بۆ ئەوەی بە خواستن ئارۆن رامسدەیل بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – ئاتلێتیک.

هەروەها مانچێستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارومای هەیە بەڵام ئامادە نییە بچێتە كێبڕكێی گواستنەوەی گۆڵپارێزێكە – سەن.

ئارسیناڵ ئارەزووی گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێ دەكات، بەڵام ئامادە نییە بڕی داواكراو كە 60 ملیۆن پاوەندە بدات و چاوەڕێیە كریستاڵ پاڵاس نرخی یاریزانەكە كەمبكاتەوە – ئاتلێتیک.

مانچێستەر سیتی ئۆفەرێكی نۆتینگهامی بە بەهای 25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جەیمس ماكاتی رەتكردەوە – سكای سپۆرتس.

پاریس سانجێرمان دەیەوێت گواستنەوەی ئیلیا زابارنی بەرگریكاری بۆرنمس بۆ ریزەكانی یانەكەی تەواو بكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

بۆڕووسیا دۆرتموند چاودێری بارودۆخی لیاندرۆ ترۆسارد یاریزانی یانەی ئارسیناڵ دەكات، هێرشبەرە بەلجیكیەكە لەلایەن دوو یانەی پرێمەرلیگیشەوە داواكراوە – سكای سپۆرتس.

فەنارباچێ گرنگی بە گواستنەوەی فێدێریكۆ كیێزا دەدات، بەڵام یاریزانەكە لە گەڕانەوەی بۆ سێریا ئەی نزیكترە – كاڵچیۆ مێركاتۆ.

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە نرخی داواكراوی بۆ جەیدن سانچۆ كەمبكاتەوە و یوڤێنتوس و بۆڕووسیا دۆرتموند ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن – دەیلی مەیڵ.

وێستهام هەوڵی گواستنەوەی فابیۆ ڤیێرا یاریزانی ئارسیناڵ دەدات –  بێن جاكۆبس.

مانچێستەر یونایتد ئۆلی واتكینس هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا لە بژاردەی یەكەمی هێرشبەرانی داناوە و بێنیامین شێشكۆ لە پلەی دووەمە – سەن.

ئینتەر میلان ئۆفەرەكەی بۆ گواستنەوەی ئادێمولا لوكمان بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ بەرزكردەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button