بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نەسڕ بەفەرمی گرێبەستە گەورەکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

نەسڕ گرێبەستی جواو فێلیکس یاریزانی پۆرتوگاڵی راگەیاند.

یانەی نەسڕی سعوودی بەفەرمی گواستنەوەی جواو فێلیکس یاریزانی پۆرتوگاڵی لە چێڵسییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ ریزەکانی راگەیاند و ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستەکەی واژۆکرد.

فێلیکس بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە روودەکاتە ریزەکانی نەسڕ، کە ئەم هاوینە ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە نزیکبوو بگەڕێتەوە بێنفیکای پۆرتوگاڵی، کە شەش ساڵ لەمەوبەر ئەو یاریزانە پۆرتوگاڵییە ریزەکانی بێنفیکای بەجێهێشت و بەرامبەر 127 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد.

فێلیکس کە پێشتر لە ریزی یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانی یاریی کردووە، وەرزی رابردوو بە خواستن لە ئەیسی میلان یاریی دەکرد و بە درێسی رۆسۆنێری لە 21 یاری 3 گۆڵ و ئەسیستێکی کرد، دوای تەوابوونی ماوەی خواستنەکەی ئەم هاوینە گەڕایەوە لەندەن.

Image

فێلیکس هەر لە یانەی بێنفیکا پێگەیشتووە و لە تیپی یەکەمی ئەو یانەیە لە 43 یاری 20 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە و لە ساڵانی 2012 تاوەکو 2019 بۆ ماوەی حەفت ساڵ لە تیپی لاوان و پێشکەوتووان درێسی ئەو یانە پۆرتوگاڵییەی پۆشی.

فێلیکس بە درێسی چێڵسی لە 40 یاری 11 گۆڵ و 2 ئەسیستی کرد کە هاوینی 2024 بەرامبەر 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەو یانە لەندەنییەوە کرد.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button