ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بەیاننامەیەکی لەبارەی تێرشتیگن بڵاوکردەوە

نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی رایگەیاندووە، تێرشتیگن نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن گۆڵپارێزی یانەکەیان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی لە بەشی خوارەوەی پشتی بۆ کراوە، بەبێ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە یاریکردن ئاشکرا بکات.

تێرشتیگن (33 ساڵان) دوای گەڕانەوەی لە پشووی هاوینەی لە مەشق و راهێنانەکانی بارسێلۆنا دابڕا، کە یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری بێت و بۆ پاسەوانیکردن لە گۆڵەکەی پشت بە هەریەکە لە خوان گارسیا و ڤۆسیچ چێزنی ببەستێت.

مارک ئاندرێ تێر شتیگن، یاریزانی تیپی یەکەم نەشتەرگەرییەکی دیکەی بە سەرکەوتوویی بۆ پشتی کرا، کە لەلایەن دکتۆر ئەمێلی لێگلیسەوە و بە سەرپەرشتی دەستەی پزیشکی یانەکە لە کلینیکی وەرزشی بۆردۆ مێریناک نەشتەرگەرییەکەی بۆ کرا. کاتی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان پەیوەستە بە باشتربوونی تەندروستی و زوو چاکبوونەوەی.

گۆڵپارێزە 33 ساڵانەکە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 12 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو بەهۆی ئەوەی تووشی پێکانێکی قورس بوو، تەنیا بەشداریی نۆ یاریی بلاوگرانای کرد، کە ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانییە لەگەڵ بارسێلۆنا لە 422 یاری 416 گۆڵی لێکراوە و 175 کلین شیتی تۆمارکردووە.

شتیگن هاوینی 2014 بەرامبەر 12 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کرد و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بلاوگرانا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button