وێنە: بارسێلۆنا بۆ یارییەکانی ئێل کلاسیکۆی وەرزی داهاتوو درێسێکی تایبەت دەپۆشێت

یاریگا –
یەکەم وێنەی درێسی تایبەتی بارسێلۆنا بۆ یارییەکانی داهاتووی کلاسیکۆ دزەی پێکرا و لە میدیاکان بڵاوکرایەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر ماڵپەڕەکانی تایبەت بە درێس و دیزاین رایانگەیاند کە بارسێلۆنا درێسی چوارەمی بۆ وەرزی 2025/2026 ئامادە کردووە.
درێسەکە بە تایبەتی بۆ یارییەکانی بەرامبەر ریال مەدرید دیزاین کراوە و وەرزی داهاتوو تەواوکەری سێ درێسە سەرەکییەکە دەبێت. ئێستا دوای چەند هەفتەیەک، دیزاینی ئەم درێسە کە تایبەتە بۆ ئیل کلاسیکۆ، دزەی پێکرا و دیزاینەکەی پێشوازیەکی زۆری لێکرا.
یەکەم وێنەی درێسەکە لەلایەن ماڵپەڕی بەناوبانگی فۆتی هێدلاینزەوە بڵاوکرایەوە. درێسە تایبەتەکە هێڵی شین و سووری نایەکسان لەگەڵ وردەکارییەکانی شین ئاسمانی کاڵبووەوە لە نێوانیاندا بەدی دەکرێت. وێنەیەکی رافینیا بە فۆتۆشۆپەوە بە درێسی چوارەم دیزاین کراوە کە لە راستەقینە دەچێت و کاردانەوەی سەرەتایی ئەرێنی بەخۆیەوە بینیوە.