
یاریگا –
ریال مەدرید بەفەرمی رۆیشتنی ماریۆ مارتن یاریزانی یانەکەی بە خواستن بۆ وەرزێک بۆ ریزەکانی خیتافی راگەیاند.
Comunicado Oficial: Mario Martín.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) July 29, 2025
یانەی ریال مەدرید بەفەرمی رایگەیاندووە، ماریۆ مارتن ناوەڕاستکاری لاوی یانە مەدریدییەکە بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک دەچێتە ریزەکانی خیتافی و وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانە مەدریدییە دەپۆشێت، کە ئەو یاریزانە 21 ساڵانە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 1.5 ملیۆن یۆرۆیە.
ماریۆ مارتن لە ئەکادیمیا و لاوانی ریال مەدرید پێگەیشتووە و لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەکات و یەکەمجارە ریزەکانی یانە مەدریدییەکە بەجێدەهێڵێت، پێشتر 7 یاری بە درێیس هەڵبژاردەی ژیر 19 ساڵانی ئیسپانیا کردووە.