ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاڵۆنسۆ لیستێکی داواکاری بە ریال مەدرید داوە و یانەکەش مەرجی هەیە

ریال مەدرید دەیەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی بێت

Yariga App

یاریگا –

ئاڵۆنسۆ داوای گواستنەوەی یاریزانی نوێ دەکات، بەڵام ریال مەدرید مەرجی هەیە و هیچ هەنگاوێک بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ نانێت، تاوەکو چەند یاریزانێکی نەفرۆشێت.

تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ریال مەدرید داوای گواستنەوەی یاریزانی نوێی لە یانەکەی کردووە و راپۆرتێکی لەبارەی ئەو یاریزانانە بە یانەکە داوە کە داوای کردوون، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری راهێنەرە ئیسپانییەکە روون نییە، بەڵام ریال مەدرید ئامادە نییە هیچ یاریزانێکی دیکە بگوازێتەوە، تاوەکو چەند یاریزانێکی بەڕێ نەکات، ئاتلێتیک ئاشکراسێکردووە، ریال مەدرید دەیەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری ئالابا و مێندی بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیک، ریال مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری هەریەکە لە فێرلاند مێندی و داڤید ئالابا بێت، بەڵام ئەو دوو بەرگریکارە هیچ نیازێکیان بۆ رۆیشتن لە یانەکە نییە، مێندی بڕوای وایە دەتوانێت لە بەرگری چەپ رکابەری ئالڤارۆ کارێراس بەرگریکاری نوێێ یانەکەی بکات و بڕوای وایە ئەو لە فیران گارسیا باشترە.

ماریۆ کۆرتیگانا پەیامنێری ئاتلێتیک لە مەدرید راشیگەیاندووە، ریال مەدرید لەم هاوینە بەهیچ جۆرێک هەوڵی گواستنەوەی رۆدری ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی نادات و هێشتا شایانەکان لەبارەی مانەوەی گۆنزالۆ گارسیا هێرشبەری لاوەکە بڕیاری یەکلاییکەرەوەیان نەداوە.

ئاتلێتیک ئاشکراشیکردووە، ریال مەدرید بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەستبەرداری دانی سێبایۆس ناوەڕاستکاری یانەکەی بێت، چونکە مەدریدییەکان ئامادە نین بەو نرخەی یاریزانەکە هەیەتی دەستبەرداری بن، ریال داوای 15 ملیۆن یۆرۆ نرخی یاریزانەکە و 4.5 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵانە بێت.

بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی تۆڕە وەرزشییە ئەمریکییەکە، ئاندریێ لونین گۆڵپارێزی ئۆکراینی ئامادە نییە لە یانەکە بڕوات و دەیەوێت ململانێی تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەکە بکات،

بابەتی زیاتر

Back to top button