ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەری نیوکاسڵ: کۆنتڕۆڵم لەدەستداوە

بۆ یەکەمجارە دان بە نهێنییەک لەبارەی ئیزاک دەنێت

Yariga App

یاریگا –

مشتومڕەکان لەبارەی چارەنووسی ئالێکساندەر ئیزاک بەردەوامن و ‘پێناچێت’ هیچ ئەندامێکی نیوکاسڵ کاریگەری لەسەر بڕیاری هێرشبەرەکە هەبێت.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بەر لە گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی نافەرمی پێشکەشی نیوکاسڵ کرد و تاوەکو ئێستاش گرنگییان بە هێرشبەرەکە داوە.

ئیزاک لەگەڵ نیوکاسڵ گەشتی ئاسیای نەکردووە و بە تەنیا ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات.

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ لەبارەی چارەنووسی یاریزانەکە دەڵێت؛

تاوەکو رادەیەکی کەم، کۆنتڕۆڵی بڕیاری داهاتووی ئیزاک دەکەین.

حەز دەکەم بڕوا بەوە بکەم کە هەموو بژاردەیەک بۆ ئیزاک ماون. هیوا بۆ مانەوەی دەخوازم بەڵام بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی مندا نییە.

تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمیمان بۆ ئیزاک پێنەگەیشتووە. هیوادارم بمێنێتەوە و وەرزی داهاتووش لەگەڵ ئێمە یاریی بکات.

نیوکاسڵ بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵکارە 25 ساڵانییەکە داوای 150 ملیۆن پاوەند دەکات، بەڵام لیڤەرپوول ئۆفەرێکی بە بەهای 120 ملیۆن پاوەند ئامادەکردووە و دەیەوێت بەو ئۆفەرە ماگپایس رازی بکات.

هێشتا سێ ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ئیزاک لە نیوکاسڵ ماوە و یانە ئینگلیزییەکە داوای بڕی 150 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی دەکات.

لیڤەرپوول لە چەند رۆژی رابردوودا، هوگۆ ئێکیتیکێ، هێرشبەری فەڕەنسی بەبڕ 79 ملیۆن پاوەند لە ئینتراخت فڕانکفورت گواستەوە و پێشتریش فلۆریان ڤیرتزی بەبڕی 120 ملیۆن پاوەند لە بایەر لیڤەرکوزن گواستبووەوە. ئەمە جیا لە گواستنەوەی هەریەکە لە میلۆس کێرکێز لە بۆرنمس (40 ملیۆن پاوەند)، جێرێمی فریمپۆنگ لە لیڤەرکوزن (29.5 ملیۆن پاوەند) و جۆرجی مامارداشڤیڵی لە ڤالێنسیاوە (25 ملیۆن پاوەند).

بابەتی زیاتر

Back to top button