ئینگلتەراگرنگترین

بەیکەر شاندی لیڤەرپوولی لە تۆکیۆ جێهێشت

ناگەڕێتەوە ژاپۆن...

Yariga App

یاریگا –

ئالیسن بەیکەر، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول شاندی یانەکەی لە ژاپۆن جێهێشت.

گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆ سێشەممەی لە یاریگای JFA دریم فیڵد لە تۆکیۆ نەکرد. تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بەیکەر بەهۆکاری کەسیی مۆڵەتی لە یانەکە وەرگرتووە و بەمەش بەشداری لە یاریی سبەی چوارشەممە بەرامبەر یۆکۆهاما مارتینۆس لە یاریگای نیسان ناکات.

بەیکەری 32 ساڵ تاوەکو گەڕانەوەی شاندی لیڤەرپوول بۆ بەریتانیا، پەیوەندی بە یانەکەوە ناکات.

پێشبینیدەکرێت جۆرجی مامارداشڤیڵی، گۆڵپارێزی جۆرجی سبەی لە بەرامبەر ئەستێرەکانی خولی ژاپۆن سەرەکی بێت.

بەیکەر سێیەم یاریزانە شاندی لیڤەرپوول جێبهێڵێت، دوای جۆ گۆمێز کە تووشی پێکانبووە و لویس دیازیش کە بڕیارە ئەمڕۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button