ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لویس دیاز بۆ واژۆكردنی گرێبەستەكەی گەیشتە میونشن

Yariga App

یاریگا –

لویس دیاز،ئەستێرەی كۆڵۆمبی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بۆ تەواوكردنی پشكنینەكانی پزیشكی و واژۆكردنی گرێبەستەكەی گەیشتە میونشن.

لویس دیاز لە هاوینی 2027 لە ریزەكانی پۆرتۆوە بە بەهای 49 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، ئێستا لویس دیاز لە فڕۆكەخانەی میونشنە.

ئەمڕۆ پشكنینەكانی پزیشكی بۆ دەكرێت و دواتر واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی وەک یاریزانی نوێی بایرن میونشن دەكات.

بە گوێرەی سەرچاوەكان لویس دیاز بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی چوار ساڵ و تاوەكو 2029 پەیوەندی بە تیمەكەی ڤینسینت كۆمپانیەوە دەكات.

ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە 148 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە، خاوەنی 41 گۆڵ و 23 ئەسیستە لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button