دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ جاک گرێلیش لەلایەن سێ یانەوە داواكراوە و مانچێستەر یونایتد هێرشبەرێكی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئێڤەرتن دەیەوێت بە خواستن جاک گرێلیش بگوازێتەوە، ئیزاک لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتە رێككەوتن و چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی بەرگریكارێک دەدات.

ئێڤەرتن ئارەزووی گواستنەوەی جاک گرێلیش بە خواستن دەكات و هەروەها هەریەک لە یانەكانی وێستهام و ناپۆلیش هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە ئینگلیزیەكە دەدەن – i Paper.

ئالێكساندەر لەگەڵ لیڤەرپوول لەسەر مەرجەكانی كەسی رێككەوتوون و تەنیا رێككەوتنی نێوان دوو یانەكە ماوە – سكای سپۆرتس.

برێنتفۆرد ئامادەنییە دەستبەرداری یۆوان ویسا ببێت پێش ئەوەی یاریزانێكی شوێنگرەوە نەگوازێتەوە – I paper.

مانچێستەر یونایتد چووە نێو كێبڕكێی گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ و بۆ گواستنەوەی كێبڕكێی نیوكاسڵ دەكات – سەن.

چێڵسی ئۆفەرێک بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی جۆڕڵ هاتۆ بەرگریكاری هۆڵەندی پێشكەشی ئەیاكس دەكات – ئاتلێتیک.

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ئۆفەرێک بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مۆرتن یولێمان ناوەڕاستكاری دانیماركی پێشكەشی سپۆرتینگ بكات و یانە پۆرتوگالییەكەش بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكەی داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەكات – كاڵچیۆ مێركاتۆ.

لیدز یونایتد لە گواستنەوەی ئیگۆر دا پاكسیۆ سەركەوتوو نەبوو یاریزانەكە پەیوەندی بە مارسیلیا دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

نۆتینگهام فۆرێست دەیەوێت ئاداما تراۆرێ یاریزانی ئیسپانی یانەی فولهام بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – تێلیگراف.

چێڵسی نایەوێت دەستبەرداری مارک كوكۆرییا ئەستێرەی ئیسپانی یانەكەی ببێت – فووتبۆڵ لەندەن.

چێڵسی ئامادەیە تۆسن ئادارابیۆ و نیكۆلاس جاكسن لەگەڵ بڕێک پارە بۆ گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز پێشكەشی ئاستۆن ڤیلا بكات – فووتبۆڵ ئینسایدەر.

ئێڤەرتن، وێستهام و نۆتینگهام كێبڕكێی گواستنەوەی دۆگلاس لویز دەكەن – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button