بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ناوی یانە نوێیەکەی مولەر ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ئێستا یانەی داهاتووی تۆماس مولەر ئاشکراکرا و وێستگەیەکی نوێ لە کاروانی پیشەگەرێتی تاقیدەکاتەوە.

مولەر ئەم هاوینە و لەدوای دەرکرانی بایەرن میونشن لە مۆندیالی یانەکان گرێبەستەکەی کۆتایی هات و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە هاندەرانی بایرن میونشن کرد کە یانەی تەمەنی بوو. ئەگەرچی سەرەتا وا لێکدرایەوە کە ئەفسانەکە باڤارییەکان بۆ هەمیشە لە یاریکردن وازدەهێنێت، بەڵام دواتر یانەی دەرەوەی ئەوروپا بەتایبەت لە ئەمریکاوە خواست بۆ گواستنەوەی پیشاندرا.

مولەر لە بڕیاری وازهێنان پاشگەز دەبێتەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆم بۆگێرتی رۆژنامەنووسی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڤانکوڤەر وایتکاپس بەتەواوەتی نزیکبوونەتەوە لە یەکلاکردنەوەی گواستنەوەی مولەر دوای ئەوەی لەسەر زۆرێک لە مەرجە کەسیەکان رێککەوتوون.


مولەری تەمەن 34 ساڵان، خاوەنی 12 نازناوی بوندسلیگا، دوو چامپیۆنزلیگ، مۆندیالی 2014یە و زیاتر لە 700 یاریی لەگەڵ میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button