بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆدریگۆ ئامادەیی پیشانداوە بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ گوس ئامادەیی پیشانداوە بۆ پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی نوێ و کۆتایی هێنان بە چیرۆکی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید.

پێشتر چەند یانەیەک، لە نێویاندا لیڤەرپوول و ئارسیناڵ، بەتوندی لەسەر هێڵ بوون بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ، بەڵام جۆرێک لە چەقبەستوویی بە هەنگاوەکانیانەوە بینرا، ئێستا یانەی تۆتنهام بە ئۆفەری نایابەوە هاتووەتەپێش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گرایم بایلی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئینگلیزی، یاریزانە بەڕازیلیەکە ئامادەیی پیشانداوە بۆ پەیوەندیکردنی بە سپێرزەوە لەم هاوینە.

گرایم ئاشکراشی کردووە کە یانە لەندەنیەکە گفتوگۆیان لەگەڵ نێوەندگیرەکان ئەنجامداوە و ئامادەشن ئەستێرە 24 ساڵییەکە بکەنە گرانبەهاترین گرێبەستی لەنێو سەرجەم یاریزانانی یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button