بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ پەیوەست بە گواستنەوە شێشکۆ بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی خوازیاری دیکە بۆ گواستنەوەی بینیامین شێشکۆ هاتووەتەپێش و خەریکە هەمووشتێ لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

شێشکۆ بڕیاری لە چارەنووسی خۆی داوە و یانەی لایپزیگ جێدەهێڵێت لەپێناو تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ، پرێمەرلیگیش ئامانجی گەورەیەتی. پێشتر ئارسیناڵ بەر لە گواستنەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش و پاشان نیوکساڵ کە دڵنیابووەتەوە لە ڕۆشتنی ئالێکساندەر ئیزاک، دوو بەهێزترین ئەگەر بوون.

ئێستا و بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی، مانچێستەر یونایتدیش بەبەهێزیەوە هاتووەتەپێش و هاوشانەی نیوکاسڵ هەوڵی خۆیان دەدەن.

پلێتنبێرگ نووسیویەتی، هەردوو یانە پرۆژە و ئۆفەری ماددی خۆیان پێشکەشی هێرشبەرە سلۆڤینیەکە کڕدووە و یانە ئەڵمانیەکەی کردووە.

وەک رۆژنامەنووسەکە ئاشکرای کردووە، ئێستا بڕیارەکە بەزۆری لەسەر خودی یاریزانەکە و کەسە نزیکەکانی ماوەتەوە. چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ڕێککەوتنی زارەکیی، بە فەرمی ئۆفەر پێشکەش بکەن، بەڵام مان یونایتد مان یونایتد هەوڵی زیاتر دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button