ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ نۆتینگهام شوێنگرەوەی ئیلانگا دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نۆتینگهام فۆرێست دان ئێندۆی هێرشبەری سویسری یانەی بۆڵۆنیای ئیتاڵی وەک شوێنگرەوەی ئانتۆنی ئیلانگا دەگوازێتەوە.

ئیلانگا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە بەهای 61.4 ملیۆن یۆرۆ لە نۆتینگهامەوە پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، رێككەوتنی كۆتایی كراوە و دان ئێندۆی پەیوەندی بە نۆتینگهامەوە دەكات.

ئێندۆی بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری پەیوەندی بە نۆتینگهامەوە دەكات و یاریزانەكە لە 24 كاتژمێری داهاتوودا گەشتی ئینگلتەرا دەكات.

ئێندۆی لەگەڵ بۆڵۆنیا بەشداری 75 یارییكردووە و توانیویەتی یازدە گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button