بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ ئاسۆ رۆستەم لە نێوان سێ ئۆفەری یانەکانی دیکە و نەورۆز بڕیاری خۆی دەدات

لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکترە

Yariga App

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم لە نێوان سێ ئۆفەری یانەکانی دیکە و نەورۆز بڕیاری خۆی دەدات و داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئاسۆ رۆستەم بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەورۆز دەستی بە گفتوگۆ کردووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و سێ یانەی دیکەش ئۆفەریان پێشکەشی ئاسۆ کردووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، هەریەکە لە یانەکانی زاخۆ، تەڵەبە و مێس رەفسنجانی ئێرانی ئۆفەریان پێشکەشی ئاسۆ رۆستەم کردووە، بەڵام ئەو هێرشبەرە لە نوێکردنەوەی گرێبەتسەکەی لەگەڵ نەورۆز نزیکترە و هێشتا بڕیاری کۆتایی خۆیشی نەداوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەنێو یانەی نەورۆز لەبارەی داهاتووی هێرشبەرە 30 ساڵانەکەی یانەکەیان بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئاسۆ رۆستەم نابن و ٪100 لە یانەکەیان دەمێنێتەوە.

ئاسۆ رۆستەم هاوینی 2024 لە ئیستیقلال خوزستانی ئێرانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی نەورۆزەوە کرد و پێشتر لە یانەکانی شوڕتە و هەولێر و کەربەلا و پێشمەرگەی سلێمانی یاریی کردووە و ساڵی 2022 بۆ ماوەی شەش مانگ درێیس سالمیەی کوەیتی پۆشی.

ئاسۆ کە جامی کەنداوی 2023ـی لەگەڵ عێراق بەدەستهێنا، وەرزی رابردوو لەگەڵ نەورۆز لە جام و خولی عێراق لە 36 یاری 9 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button