ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ لەگەڵ رۆدریگۆ دەستی بە گفتوگۆ کردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی لەگەڵ رۆدریگۆ دەستی بە گفتوگۆ کردووە و دەیەوێت هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

رامۆن ئالڤارێز، رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، تۆتێنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی لەگەڵ رۆدریگۆ دەستی بە گفتوگۆ کردووە و چاوەڕێی لیڤەرپوول دەکات بۆ ئەوەی بزانێت رێدز هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەدات یان نا.

رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی داهاتووی رۆدریگۆ نەدراوە و لەوانەیە لە ریال مەدرید بمێنێتەوە کە پێشتر رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردبوو، تۆتێنهام ئامادەیە 90 ملیۆن یۆرۆ بە هێرشبەرە 24 ساڵانەکە بدات.

هێرشبەرە 24 ساڵانەکە لەوەتەی ساڵی 2019 درێسی ریال مەدرید دەپۆشێت، کە شەش ساڵ لەمەوبەر بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسەوە پەیوەندی بە ریزەکانی لۆس بلانکۆس کرد و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای رۆدریگۆ 90 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆدریگۆ لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 53 یاری 14 گۆڵ و 11 ئەسیستی کردووە، بە درێسی ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 270 یاریی کردووە، 68 گۆڵی کردووە و 51 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button