کریستیانۆ داوای گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئیسپانی دەکات

یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەر و ئەستێرەی نەسڕ، داوای لە بەڕێوەبەرانی یانەکەی کردووە بەرگریکارێکی چێڵسی بگوازنەوە.
خۆزێ فێلیکس دیاز رۆژنامەنووسی مارکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە رۆناڵدۆ، دەیەوێت مارک کۆکۆریا پەیوەندی بە نەسرەوە بکات. ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە یانە سعودییەکە رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی جواو فێلیکس لە چێڵسی بە نرخی سەرەتایی 30 ملیۆن یۆرۆ داوە.
Cristiano Ronaldo no para y ahora quiere a @cucurella3 para su @AlNassrFC
— José Félix Díaz (@jfelixdiaz) July 27, 2025
هەرچەندە ئەم بەرگریکارە تا مانگی حوزەیرانی 2028 گرێبەستی لەگەڵ چێڵسیدا هەیە، بەڵام کاپنی نەسڕ داوی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کردووە و و داوای لە یانەکەی کردووە هەوڵێ گواستنەوەی ئەم ئەستێرەیە بدەن. کۆکۆریا متمانەی تەواوی ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی بەدەسێهناوە و لەلای هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە زۆر خۆشەویستە و هیچ ئاماژەیەکیش نییە کە یانەکە بڕیاری دەستبەرداربوونی بدات.
کۆکۆریا کە لە ساڵی 2022 لە برایتۆنەوە پەیوەندی بە بلوز کردووە لە چەند ساڵی رابردوودا بووە ئەستێرەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی یانەکەی. بەرگریکاری چەپی ئیسپانی لە وەرزی رابردوودا لە 54 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی بلوز بەشداری کرد، لەنێویاندا 36 یاری لە پرێمەرلیگ بوو.