ناوەندی گواستنەوەکان؛ جموجۆڵە فەرمییەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە
هەولێر تاکە یانەیە هیچ یاریزانێکی نوێی نەکڕیوە و گرێبەستی هیچ یاریزانێکی نوێ نەکردووەتەوە

یاریگا –
رۆژی 20ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2025 دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە عێراق کرایەوە، یانەکانی عێراق دەستیان بە جموجۆڵەکانیان کردووە، دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانەکانیان بوون و گرێبەستی نوێشیان واژۆ کردووە، تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی گرێبەستە واژۆکراوەکان و یاریزانە رۆیشتووەکانی یانەکانی کوردستان (زاخۆ، دهۆک، نەورۆز، هەولێر) بڵاودەکاتەوە.
لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە تاوەکو ئێستا هەولێر دەستبەرداری 16 یاریزانی بووە و هیچ یاریزانێکی نوێێ نەگواستووەتەوە و گرێبەستی هیچ یاریزانێکیشی نوێ نەکردووەتەوە.
ئێستا لە ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕی یاریگا بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی میدیاکانی کوردستان و عێراق دەتوانن رۆژانە دوایین گواستنەوە و گرێبەستەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و جیهان بزانن، لێرە کلیک بکەن و دوایین گواستنەوەکان ببینن.
دهۆک لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە
هاتووەکان: ئەحمەد عەلی.
نوێکردنەوەی گرێبەست: ئاکۆ حوزێر، یانک زاکری،سیابەند عەگید، کەریم دەروێش.
رۆیشتووەکان: محەمەد ساڵح، لوکاس مۆزیس، پیتەر گورگیس، رۆبن ئاکوا، عەلی موحسین، کێڤن جاکۆ.
نەورۆز لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە
هاتووەکان: رەوا یوسف.
نوێکردنەوەی گرێبەست: محەمەد دلاوەر، ئاسۆ رۆستەم، هانی شاکر، کلاودیۆ ماڕادۆنا، عەلی ساڵح.
رۆیشتووەکان: ژیار گۆڤەند، گاتۆچ پانۆم، عیماد عیسا، ئیفیۆنگ، محەمەد زریقات، قائیل عوسمان، عەلا دریدی، هەمزە عەدنان، مورتەزا ستار، ئەحمەد خالید، حوسێن مەنسوڕ، محەمەد هاشم، ئەحمەد مەحموود.
هەولێر لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە
هاتووەکان:
نوێکردنەوەی گرێبەست:
رۆیشتووەکان: دڵۆڤان مەهدی، حوسێن جولی، هەڵۆ فایەق، هێلیۆ مۆنتێرۆ، خالید کردەغلی، حەیدەر ئەحمەد، هالیسن فێرناندێز، عەباس یاسین، رێبین سولاقا، رەوا یوسف، ئوسامە رەشید، هیگۆر ڤیدال، فرانک سێدریک، عەلی رەحیم، یوسف بن سۆدە، شێرکۆ کەریم.