ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ دواجار چاکا یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

گرانیت چاکا دواجار یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانکرد و وەرزی داهاتوو درێسی سەندەرلاند دەپۆشێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، گرانیت چاکا ناوەڕاستکاری سویسری دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و وەرزی داهاتوو درێسی سەندەرلاندی ئینگلیزی دەپۆشێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ لە بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی سەندەرلاند دەکات.

ناوەڕاستکارە 32 ساڵانەکە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەست لەگەڵ سەندەرلاند واژۆ دەکات کە تازە گەڕاوەتەوە پرێمەرلیگ و ئەمڕۆ ناوەڕاستکارە سویدییەکە گەشت دەکات بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

شاکا ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 12 ملیۆن یۆرۆیە و هاوینی 2023 بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکوزن کرد، کە بە درێسی گەنەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 297 یاری 23 گۆڵ و 29 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button