بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ پەشەنگ عەبدوڵا چارەنووسی خۆی لە دهۆک یەکلاییکردەوە

لە یانەکەی بەردەوام دەبێت

Yariga App

یاریگا –

پەشەنگ عەبدوڵا بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک نوێدەکاتەوە و لە یانەکە بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، پەشەنگ عەبدوڵا بڕیاری کۆتایی خۆیداوە و لە دهۆک بەردەوام دەبێت، گرێبەستەکەی بۆ وەرزی داهاتوو نوێدەکاتەوە و لە ریزی هەڵۆیەکانی چیا بەردەوام دەبێت، کە هاوینی رابردوو لە دێگێرفۆرسی سویدییەوە پەیوەندی بە یانەکە کرد.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، دهۆک و پەشەنگ گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرە 31 ساڵانەکە لە دهۆک بەردەوام دەبێت، کە بەهای ئەو یاریزانە کوردە لە بۆرسەی یاریزانان 250 هەزار یۆرۆیە.

وەرزی رابردوو پەشەنگ عەبدوڵا لەگەڵ دهۆک 10 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد و هەردوو نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو و جامی عێراقی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button