عێراقگرنگترین

فەرمی؛ یەکێتیی تۆپی پێی کەنداو بەشداریکردنی زاخۆی پەسندکرد

بەیاننامەی فەرمییە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی کەنداو بەفەرمی بەشداریکردنی یانەی زاخۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بۆ وەرزی 2025-26 پەسند کرد.

یەکێتییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، بەشداریکردنی هەشت یانەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداوی بۆ وەرزی داهاتوو پەسندکرد.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، فێدراسیۆنەکانی تۆپی پێی وڵاتەکان، ناوی یانەکانیان بەربژێر کردووە و لە کۆبوونەوەی گشتی یەکێتییەکەدا، ناوی یانە بەشداربووەکانیان پەسند کردووە.

یانە بەشداربووەکان؛

  • عەین – نوێنەری ئیماڕات
  • سەترە – نوێنەری بەحرێن
  • شەباب – نوێنەری سعوودیە
  • زاخۆ – نوێنەری عێراق
  • نەهزە – عومان
  • رەیان – قەتەڕ
  • تەزاموون حەزڕەمۆت – یەمەن
  • قادسییە – کوێت

ئەمە دووەم وەشانی پاڵەوانیەتییەکەیە و ئامانجی سەرەکی، زیادکردنی رکابەری نێوان یانەکانی کەنداوە، تاوەکو ببێتە دەروازەیەک بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی هونەری و بەرزکردنەوەی ئاستی تۆپی پێی ناوچەکە.

یانەی دهۆک بووە پاڵەوانی یەکەم وەشانی پاڵەوانیەتییەکە، دوای بردنەوەی یاریی کۆتایی لە قادسییەی کوێتی بە ئەنجامی 2-1.

بابەتی زیاتر

Back to top button