تایبەت بە یاریگا؛ دهۆک گۆڵپارێزێکی نوێی بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد ساڵح گواستەوە ریزەکانی

یاریگا –
دهۆک گۆڵپارێزێکی نوێی بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد ساڵح گواستەوە ریزەکانی و لەگەڵ عەلی یاسین گۆڵپارێزی نەفت گەیشتو رێککەوتنی کۆتایی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی دهۆک لەگەڵ عەلی یاسین گۆڵپارێزی نەفت گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی، ئەو گۆڵپارێزە دەبێتە جێنشینی محەمەد ساڵح کە ئەم هاوینە دهۆکی بەجێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی قوە جەوییە کرد.
عەلی یاسین (34 ساڵان) وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ نەفت لە 29 یاری 20 کلین شیتی تۆمارکرد و تەنیا 15 گۆڵی لێکرا، خاوەنی زۆرترین کلین شیت بوو لە خولەکە، کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە زەوڕاوە پەیوەندی بە ریزەکانی نەفت کرد و پێشتر یاریی بۆ تەڵەبە و نەجەف و کەربەلاش کردووە.
عەلی یاسین ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 225 هەزار یۆرۆیە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق ساڵی 2014 مێداڵیای برۆنزی لە ئاسیا بەدەستهێنا.