
یاریگا –
لەمەودوا سیستەمی ڤار لە یارییەکانی لالیگا بە یاسا و شێوازێکی نوێ جێبەجێ دەکرێت و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رەزامەندیی لەسەر داوە.
رادیۆی کادێنا کۆپێی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رەزامەندیی لەسەر گۆڕانکارییە نوێیەکانی سیستەمی ڤار داوە، لە وەرزی نوێوە لە یارییەکانی لالیگا چەند گۆڕانکارییەک لە سیستەمی ڤار دەکرێت، لەپێناوی کەمکردنەوەی تێچووی ڤار چەند گۆڕانکارییەک دەکرێت.
💥 Informa @partidazocope
✅ Aprobado el VAR ‘low cost’ (FVS) en 1ª RFEF para esta temporada
📺 El árbitro revisará tras petición de los entrenadores
2⃣ Revisiones por equipo; si aciertan, las conservan
📅 En la Liga F podría aprobarse esta semana
📻 #PartidazoCOPE pic.twitter.com/SABk8paZB7
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) July 28, 2025
رادیۆیە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، بەگوێرەی سیستەمە نوێیەکەی ڤار لەمەودوا لە یارییەکانی لالیگا لە هەر یارییەکدا هەر تیمێک دوو جار دەتوانێت داوا لە ناوبژیوان بکات بۆ ڤار بگەڕێتەوە، هەر تیمێک لە رێگای راهێنەرەکەی دەتوانێت داوای چێککردنەوەی ڤار بکات و ئەگەر بڕیارەکەی ڤار لە بەرژەوەندی ئەواندابوو، واتە داواکاری تیمەکە بۆ چێککردنەوەی بڕیارەکە دروستبوو، ئەوا مافەکەی لەدەست ناچێت و دەتوانێت لە یارییەکە جارێکی دیکە داوای ڤار بکاتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەپێناوی کەمکردنەوەی خەرجی و تێچووی پەیڕەوکردنی سیستەمی ڤار لە یارییەکانی لالیگا ئەم بڕیارەی داوە و لەجیاتی ئەوەی چیدیکە سیستەمی ڤار جێبەجێنەکرێت، بەم شێوازە تێچووی جێبەجێکردنی سیستەمی ڤار کە م دەکرێتەوە.