تەواو؛ چێڵسی یاریزانێکی لاو دەگوازێتەوە
دەبێتە چوارەم گرێبەستی ئەم هاوینە

یاریگا –
یانەی چێڵسی ئینگلیزی نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی بۆ گواستنەوەی جۆرێل هاتۆی بەرگریکاری باڵی چەپ.
بەگوێرەی دەیڤد ئۆرنشتاین، هەردوولا نزیکن لە رێککەوتن بە گرێبەسێک لە دەورووبەری 40 ملیۆن یۆرۆ. هەروەها چێلسی لەسەر خاڵە کەسییەکان لەگەڵ خودی یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن.
دوێنێ دەنگۆی ئەوە هەبوو، هاتۆ رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە مەشقەکانی ئەیاکسەوە بکات و داوای لە یانەکە کردووە رازی ببن بە ئۆفەرەکەی چێڵسی. ئەمڕۆش راگەیەندرا هەردوولا نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی.
هاتۆ جگە لە باڵی چەپ، دەتوانێت لە دڵی بەرگریش یاری بکات و جەستەیەکی پتەوی هەیە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی تەنها 19 ساڵە
یاریزانەکە 111 یاریی بۆ ئەیاکس کردووە و بەشداری لە زۆربەی یارییەکانی وەرزی رابردوودا کرد. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، هاتۆ خاوەنی شەش یارییە و لە هاوینی ساڵی 2018 لە سپارتا رۆتێردامەوە پەیوەندی بە ئەکادیمیای ئەیاکس کرد.
هاتۆ یەکەم یاریی فەرمی لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 بۆ ئەیاکس کرد.
🚨 Chelsea closing in on deal to sign Jorrel Hato from Ajax. Agreement between #CFC / #Ajax yet to be reached but getting nearer – compromise expected in coming days on price above €40m. Personal terms in place for 19yo Netherlands defender @TheAthleticFC https://t.co/SP1o31yvTX
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 28, 2025
لەلایەکی دیکە، چێڵسی لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی چاڤی سیمۆنی هێرشبەری باڵی رێد بوڵ لایپزیگ. دۆخەکە هاوشێوەی کەیسی هاتۆ یە و سیمۆن دەیەوێت یانەکە رازی بکات کە رێگەی رۆیشتنی پێبدەن. چاوەڕواندەکرێت نرخی سیمۆن لە نێوان 60-70 ملیۆن یۆرۆ دا بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە چێڵسی لە هێڵی پێشەوە هەر لە هاوینی ئەمساڵدا هەریەک لە لیان دێلاپ، جواو پێدرۆ، ئێستیڤاو و جەیمی گیتنسی گواستۆتەوە. وە خاوەنی نیکۆڵاس جاکسن، کریستۆفەر نکونکو، مارک گیو، داترۆ فۆفانا، پێدرۆ نیتۆ و رەحیم ستێرلینگە.
تاوەکو ئێستا چێڵسی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا هەریەکە لە لیام دێلاپ، جواو پێدرۆ و جەیمی گیتێنزی گواستووەتەوە، پێشتریش لەگەڵ ئێستێڤاو، داریۆ ئێسوگۆ، مامادۆ سار و کێندری پایز رێککەوتبوو و ئەوانیش ئەندامی نوێی یانەکەن.
کێپا ئاریزابالاگا، نۆنی مادوێکی و دۆردی پێترۆڤیچ ریزەکانی چێڵسییان جێهێشتووە.