
یاریگا –
بارسێلۆنا بەهۆی هێرشی هاککەران، زیانی دارایی بەردەکەوێت و هاندەران قەرەبوو دەکاتەوە.
دوێنێ یەکشەممە 27ـی تەمموزی 2025، بارسێلۆنا لە ژاپۆن لە یارییەکی ئامادەکاری رووبەڕووی ڤیسێل کۆبێی ژاپۆنی بووەوە و 3-1 یارییەکەی بردەوە.
یارییەکە تەنیا لە یوتیوبی فەرمی بارسێلۆنا پەخشدەکرا و هاندەران بۆ سەیرکردنی دەبوو پارە بدەن، بۆ تەماشاکردنی یارییەکەی بارسا بەرامبەر یانە ژاپۆنییەکە هەر هاندەرێک پێوسیتبوو 10 یۆرۆ بدات، بۆ تەماشاکردنی هەر سێ یارییە ئامادەکارییەکەی بارسا لەم هاوینە پێویستە هاندەران 40 یۆرۆ بدەن، کە دوو یاریی داهاتوو لە کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت.
بەڵام دوێنێ یانە کاتالوونیەکە رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە بووەوە، رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆی بۆسەر پەخشی راستەوخۆی یارییەکە، هاندەران نەیانتوانیووە گێمی یەکەم بەباشی ببینن، بۆیە بارسا بەناچاری گێمی دووەمی یارییەکەی بۆ سەرجەم بینەران کردووە بە خۆڕایی.
هاوکات یانە کاتالوونیەکە بڕیاریداوە پارەی سەرجەم ئەو هاندەرانە بداتەوە کە دوێنێ 10 یۆرۆیان بۆ بینینی یارییەکە دابوو، بەڵام دوو یاریی داهاتووی بارسا لە کۆریا بەرامبەر یانەکانی سیۆل و دایگو هەر بە پارە دەبێت و ناکرێتە خۆڕایی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، بەهۆی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانە بارسا هیچ قازانجێکی لە پاخشی یارییەکە نەکردووە و پارەی بۆ سەرجەم بەشداربووان گەڕاندووەتەوە.
💰 El Barça devolverá el dinero por el caos en la transmisión del partido ante el Vissel Kobehttps://t.co/0pLyWJipjk
— Diario SPORT (@sport) July 28, 2025