
یاریگا –
محه‌مه‌د دلاوه‌ر كاپتنی یانه‌ی نه‌ورۆز چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ل یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا زانیویه‌تی، محه‌مه‌د دلاوه‌ر كاپتنی یانه‌ی نه‌ورۆز ئۆفه‌ری چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی عێراقی پێگه‌یشتوه، به‌ڵام یاریزانه‌كه له‌مانه‌وه له یانه‌ی نه‌ورۆز نزیكتره.
یانه‌ی نه‌ورۆز و محه‌مه‌د دلاوه‌ر گفتۆگۆیان له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كاپتنه‌كه‌ی نه‌ورۆز كردووه، له‌سه‌ر هه‌ندێك وورده‌كاری بچووك ماوه بگه‌نه رێكه‌وتن، به‌ڵام هێشتا یاریزانه‌كه بڕیاریی كۆتایی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی نه‌داوه.
یاریگا زانیویه‌تی، دلاوه‌ر ئۆفه‌ری له چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی عێراق پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام نه‌ورۆز ئاماده‌نیه ده‌ستبه‌رداری بێت و نزیكه بۆ وه‌رزێكی دیكه له نانفێلدهكهی كوردستان یاریی بكات.
محه‌مه‌د دلاوه‌ر له به‌رنامه‌ی درێسینگ روومی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا رایگه‌یاند، خۆشه‌ویستیه‌كی زۆرم بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌یه، به‌ڵام هێشتا بڕیاری مانه‌وه‌م له یانه‌كه نه‌داوه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.