ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کەی دیاز پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات؟

کاتی گەشتکردن و پشکنینی پزیشکی ئاشکرا دەبێت

Yariga App

یاریگا –

لویس دیاز، یاریزانی لیڤەرپوول چەند هەنگاوێک لە بایرن میونشن دوورە و بەڕێوەبەری کارەکانی خەریکە هەموو شتێک تەواو دەکات.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، دیاز بە فڕۆکەیەکی تایبەت تۆکیۆ، پایتەختی ژاپۆن جێبهێڵێت و سبەی سێشەممە، پشکنینی پزیشکی لە میونشن بکات.

کۆی گشتی تێچووی گرێبەستەکە دەگاتە 65.5 ملیۆن پاوەند و هەردوو یانەکە لەسەر تەواوی وردەکارییەکان رێککەوتوون.

شاندی لیڤەرپوول بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی پەرستگای ئیکۆین-یان لە تۆکیۆ کرد و دیاز لە نێو شاندەکەدا بوو.

یاریزانانی لیڤەرپوول دواتر لەلایەن دەروێشانی پەرستگایەکی، دانیشتنێکی تایبەتی قووڵبوونەوەی رۆحی ‘مێدیتەیشن’یان کرد.

شاندی لیڤەرپوول یەکشەممەی رابردوو بە مەبەستی ئامادەکاری وەرزی نوێ گەیشتە ژاپۆن و ئەمە دوا وێستگەی بەر دەستپێکردنی وەرزی نوێییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button