دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ كالڤێرت لوین لەلایەن سێ یانەوە داواكراوە و نیوكاسڵ بەدوای شوێنگرەوەی ئیزاک دەگەڕێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

كالڤێرت لوین دوای جێهێشتنی ئێڤەرتن لەلایەن سێ یانەوە داوا دەكرێت، نیوكاسڵ بەدوای شوێنگرەوەی ئیزاک دەگەڕێت و میترۆڤیچ لەلایەن یانەكانی ئەوروپاوە چاودێری دەكرێت.

ئاستۆن ڤیلا چوویە ریزی یانەكانی ئەیسی میلان و نیوكاسڵ و هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی دۆمینیک كالڤێرت لوین دەدات – سەن.

نیوكاسڵ پێشبینی دەكات هەفتەی داهاتوو ئۆفەرێكی فەرمی لەلایەن لیڤەرپوولەوە بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک وەربگرێت – دەیلی مەیڵ.

مانچێستەر یونایتد چووەتە كێبڕكێی بەدەستهێنانی تواناكانی راندال كۆلۆ موانی هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، كە ئامانجی سەرەكی یوڤێنتوسە – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

جێرێمی سارمێنتۆ هێرشبەری ئێكوادۆری دەیەوێت لە هاوینی ئەمساڵدا ریزەكانی برایتن جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەی ئەوروپیەوە بكات – ئاتلێتیک.

لیدز یونایتد دووەم ئۆفەری بە بەهای 32 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئیگۆر دا پاكسیۆ هێرشبەری بەڕازیلی پێشكەشی فاینۆرد كرد – لیكیپ.

بێرنلی دەیەوێت سام جۆنستن گۆڵپارێزی ئینگلیزی یانەی وۆڵڤز بۆ شوێنگرتنەوەی جەیمس ترافۆرد بگوازێتەوە – سەن.

نیوكاسڵ و تۆتنهام گرنگی بە گواستنەوەی گابریێل خێسوس دەدەن و هێرشبەرە بەڕازیلییەكە لەلایەن بارسێلۆنا، ئەیسی میلان و ئینتەر میلانیشەوە داواكراوە – كۆت ئۆفساید.

وێستهام چاودێری جۆرج كوپەر گۆڵپارێزی ئینگلیزی یانەی شێفیڵد یونایتد دەكات – سەن.

وۆڵڤز دەیەوێت ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی ئەمین عادل هێرشبەری مەغریبی پێشكەشی بایەر لیڤەركوزن بكات و یانە ئەڵمانیەكەش بۆ دەستبەرداربوون لێی داوای 26.2 ملیۆن یۆرۆ دەكات – بێڵد.

مانچێستەر یونایتد،نیوكاسڵ و تۆتنهام كێبڕكێی بەدەستهێنانی ئالێكساندەر میترۆڤیچ هێرشبەری سڕبی و یانەی هیلال دەكەن – كۆت ئۆفساید.

بابەتی زیاتر

Back to top button