
یاریگا –
لەکۆتاییدا ویلیام سالیبا بێدەنگی شکاند لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە کاتێکدا یانەی ریال مەدریدیش بە توندی لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی.
ئارسیناڵ لە هاوینی ساڵی 2019 لە تەمەنی 18 ساڵیدا، سالیبای لە سانت ئیتیان گواستەوە و ئێستا یەکێکە لە دیارترین بەرگریکارەکانی ئەوروپا.
بەگوێرەی لێدوانێک لە خودی بەرگریکارە فەڕەنسیەکەوە، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کەی گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، ناوبراو وتی
بەو هیوایەم هەرچی زووە. خوا گەورەیە.
ناوبراو گەشبینی خۆشی پیشاندا بۆ وەرزی نوێ لە رووی بردنەوەی نازناوەوە، بەتایبەت کە وەرزی رابردووشیان بەبێ هیچ دەستکەوتێکی گەروە کۆتایی پێهێنا، سالیبا وتی
ئەم وەرزەی بێتەوە هەوڵدەدەین هەمووشتێک ببەینەوە.
🚨💣 William Saliba was asked when he’s gonna sign new deal: “Hopefully soon! God is great”.
“This year we will try to win everything”, told @AFTVMedia. ❤️🤍 pic.twitter.com/hkjZ9vPo0P
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 27, 2025