
یاریگا –
هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەرا بووە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە یاریی کۆتایی بەلێدانی یەکلاییکردەوە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیای بردەوە.
ئەمڕۆ 27ـی تەمووزی 2025، هەردوو هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2025 رووبەڕووبوونەوە.
کاتی ئاسایی یارییەکە و هەردوو گێمی زیادکراو 1-1 کۆتایی هات و یارییەکە چووە لێدانی یەکلاییکەرەوە، ئینگلتەرا لە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان 3-1 یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئەوروپا.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دووەم جارە لە مێژوودا و دووەم جارە بەدوای یەک نازناوەکە بەدەستدەهێنێت.
هاوکات سارینا ویگمانی هۆڵەندی بووە یەکەم راهێنەر سێ نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.
لە 2017 لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا بووە پاڵەوان و لە 2022 و 2025 نازناوەکەی بۆ ئینگلتەرا بەدەستهێناوە.
