
یاریگا –
بایرن میونشن گرێبەستی لویس دیاز، هێرشبەری کۆڵۆمبی یەکلاییکردەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی لویس دیاز لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و دیاز پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە دەکات.
🚨 Bayern Munich reach total agreement with Liverpool to sign Luis Diaz. Deal for 28yo winger €75m + permission granted to travel for medical. Proposed 4+1yr contract at #FCBayern. Now ~£190m sales since Hughes became #LFC sporting director @TheAthleticFC https://t.co/k0fPH2IF7y
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 27, 2025
گرێبەستەکەی لویس دیاز بۆ ماوەی چوار ساڵ تاوەکو 2029 دەبێت و ئەم هەفتەیە پشکنینی پزیشکی بۆ هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە دەکرێت و بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی بایرن میونشن.
لە سەرەتای ئەم مانگە، باڤارییەکان ئۆفەرێکیان بە بەهای 58.5 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە رێدز کرد، بەڵام یانە ئینگلیزیەکە ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و ئامادە نەبوو دەستبەرداری دیاز ببێت.
لویس دیاز لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی پۆرتۆ بە بەهای 54 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و گرێبەستی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.
دیاز لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2022 لە پۆرتۆوە بەبڕی 37.5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە 148 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە، خاوەنی 41 گۆڵ و 23 ئەسیستە لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان.