
یاریگا –
فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی یانەی زاخۆی لە بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییەکی دەرەکی ئاگادارکردەوە.
عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا روونیکردووەتەوە، بە نووسراوێکی فەرمی یانەی زاخۆ لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاگادارکراوەتەوە، بۆ وەرزی داهاتوو یانەکەی پرا دەلال بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات.
یانەی زاخۆ لە وەرزی رابردوودا، پلەی سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا و پلەی دووەمی جامی عێراقی بەدەستهێنا، دوای دۆڕانی لە یاریی کۆتایی بە یانەی دهۆک.
زاخۆ یەکەمجارە بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی دەرەکی دەکات و لە ئێستاوە ئامادەکارییەکانی بۆ پاڵەوانیەتییەکانی وەرزی داهاتوو بە گواستنەوەی چەندین ئەستێرە دەستپێکردووە.
وەرزی رابردوو، یانەی دهۆک لە یاریی کۆتاییدا لە قادسییەی کوێتی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، بووە پاڵەوانی پاڵەوانیەتییەکە.
یانەکانی بەشدار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو
رەیانی قەتەڕی، شەبابی سعوودی، قادسییەی کوێتی، سترەی بەحرێنی، نەهزەی عومانی و تەزاموون حەزڕەمۆتی یەمەنی.