بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ پەیامێک لە میمییەوە بۆ زاخۆ

چانسی مانەوەی میمی لە شوڕتە 50/50ـەیە

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی نزیک لە میمی لەبارەی پەیوەندیکردنی هێرشبەرەکەی شوڕتە بە یانەی زاخۆ نوێترین زانیاری بڵاودەکاتەوە و چارەنووسی یاریزانەکە ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەیەکی نزیک لە موهەنەد عەلی هێرشبەری شوڕتە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند، میمی ناچێتە ریزەکانی زاخۆ کە ئۆفەرێکی گرانبەهایان پێشکەشی گۆڵکارەکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە، میمی خۆی یەکلایی کردووەتەوە، لە عێراق تەنیا یاریی بۆ شوڕتە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، میمی لە یانەکانی پێرسپۆلیس و ئیستیقلالی ئێرانی و چەند یانەیەکی کەنداو ئۆفەری پێشکەشکراوە و ئەگەری مانەوەی هێرشبەرە 25 ساڵانەکە لە شوڕتە 50/50ـەیە، کە زاخۆ ئۆفەرێکی بە بڕی ملیارێک دینار پێشکەشی ئەو هێرشبەرە عێراقییە کردبوو.

میمی کە پێشتر لە یانەکانی دوحەیل و سیلیەی قەتەڕی، ئاریس سالۆنیکی یۆنانی، پۆرتیمۆنێنسی پۆرتوگاڵی و کارەبا یاریی کردووە، ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە 25 ساڵانە 1.2 ملیۆن یۆرۆیە، کە وەرزی رابردوو بە درێسی شوڕتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 34 یاریدا 27 گۆڵ و یەک ئەسیستی کرد، گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولەکە بوو.

میمی لەوەتەی ساڵی 2017 بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراوە و لە 56 یاریی نێودەوڵەتی خاوەنی 21 گۆڵە بە درێسی شێرەکانی رافیدەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button