بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ جواو فێلیكس پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و جواو فێلیكسی پۆرتوگالی پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە دەكات.

جواو فێلیكس لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و وەرزی رابردوو بە خواستن لە ئەیسی میلان یارییدەكرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، نەسڕ بۆ گواستنەوەی جواو فێلیكس گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ چێڵسی.

فێلیكس بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و گۆڕانكاری و تاوەكو 2027 پەیوەندی بە نەسڕەوە دەكات.

وەرزی رابردوو فێلیكس لەگەڵ ئەیسی میلان بەشداری 21 یاڕیی كرد و توانی سێ گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button