ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ هەڕەشە لە یانەکەی دەکات
هەوڵەکانی ویسا بۆ پەیوەندی کردنی بە نیوکاسڵ!

یاریگا –
یۆوان ویسا، هێرشبەری برێنتفۆرد، ئارەزووی گواستنەوەی بۆ نیوکاسڵ دەکات و هەڕەشەی لە یانەکەی کردووە.
سەرچاوە نزیکەکانی برێنتفۆرد بە بی بی سییان راگەیاندووە، ویسا بە یانەکەی راگەیاندووە ئەگەر لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیوەندی کردنی بە نیوکاسڵ یونایتدەوە پەسەند نەکرێت، هەڕەشەی یاریی نەکردنی بۆ وەرزی داهاتوو کردووە. ئەمەش لە میانی دیدارێکی ئاڵۆزدا لەگەڵ فیل گایڵز بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەدا روویداوە.
ویسا تا ئێستاش یەکێە لە ئامانجە سەرەکییەکانی نیوکاسڵ، بەڵام برێنتفۆرد پێشتر ئۆفەرێکی ماکپایسی بۆ ئەو یاریزانە رەتکردۆتەوە. یاریزانەکە چەند رۆژێک پێش ئێستا لە کەمپی مەشقەکانی پێش وەرزی برێنتفۆرد لە پۆرتوگال گەڕایەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ گایڵز، لەو ماوەیەدا خواستی خۆی بۆ پەیوەندی کردنی بۆ نیوکاسڵ پشتڕاستکردەوە.
Yoane Wissa has threatened not to play for Brentford again if he’s not allowed to move to Newcastle ❌
— BBC Sport (@BBCSport) July 26, 2025
سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ویسا توڕەیە لەوەی برێنتفۆرد داواکەی نیوکاسڵی رەتکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکە پێی وایە یانەکە پاشگەزبووەتەوە لە رێککەوتنی هاوبەش کە ئەگەر ئۆفەری گونجاوی پێشکەش بکرێت یەوا دەتوانێت بڕوات.
بی بی سی لە راپۆرتەکەیدا نووسیویەتی، ویسا ئەوەندە توڕە بووە، بەرپرسانی برێنتفۆردی ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر رازی نەبن بە گواستنەوەی بۆ یانەی نیوکاسڵ، جارێکی تر یاری بۆ یانەکە ناکاتەوە.
ئەم هێرشبەرە فەڕەنسییە لە ساڵی 2021ـەوە پەیوەندی بە برێنتفۆرد کردووە و بە گشتی لەسەرجەم پاڵەوانەتییەکان بەشداری 149 یاریی کردووە و وەرزی رابردوو توانی 19 گۆڵ و 4 ئەسیست لە پرێمەرلیگ تۆمار بکات.