پەیامی ماڵئاوایی ئەستێرەیەک لە یانەی زاخۆ
تاهەتایە زاخۆ لە دڵمدا دەمێنێتەوە

یاریگا –
محەمەد ئەبو حەشیش، ئەستێرەی ئوردن بە پەیامێک ماڵئاوایی لە یانەی زاخۆ کرد، بەبێ ئەوەی یانەی داهاتووی خۆی ئاشکرا بکات.
ئەبو حەشیش، لە هاوینی ساڵی رابردوو لە یانەی نەفتی ناوەڕاستەوە پەیوەندی بە زاخۆ کرد و یەکێکبوو لە رۆڵگێڕە سەرەکییەکانی پێکهاتەی زاخۆ.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی؛ ئەبو حەشیش زۆر لە پەیوەندیکردن بە گەرمە نزیکە.
ئەستێرە ئوردنییەکە لە پەیامی ماڵئاوایی خۆیدا نووسیویەتی؛
دوای وەرزێکی نایاب لەگەڵ زاخۆ و هاندەرانی ئەم یانە دێرینە، ئێستا کاتی ماڵئاواییە و هیواخوازم ئەزموونێکی دیکەی پڕ لە ئاڵنگاری و دەستکەوت دەستپێبکەم.
لە دانانی ناوی زاخۆ لە نێو گەورەکان سەرکەوتوو بووین، نازناوی جامی عێراق لەنێو دەستماندابوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبووین.
ئەمڕۆ چاوم لە کاروانێکی نوێیە و هیوادارم لە پێشکەشکردنی باشترین ئاست بەردەوام بم، بە هیوای بەجێگەیاندنی خەونی بەشداریکردن لە مۆندیالی داهاتوو لەگەڵ نەشامەکان (هەڵبژاردەی ئوردن).
هەندێکجار وشەکان ناتوانن هەستی راستەقینە دەربخەن، تاهەتایە زاخۆ لەنێو دڵمدا دەبێت.
View this post on Instagram
ئەبو حەشیش بەشداری 39 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە و خاوەنی تەنیا یەک گۆڵە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش خاوەنی 32 یاریی و یەک ئەسیستە.
ئەستێرە ئوردنییەکە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی عەهد، نەفتی ناوەڕاست، زەوڕا، وحدات، سەلت و بیقاع کردووە و تەمەنی 30 ساڵە.