
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ رێکەوتی 10ی ئاب، بۆ یارییەکی دۆستانە لەنێوان ئەلمێریا و نەسر دەگەڕێتەوە ئیسپانیا.
یانەی ئەلمێریا بەفەرمی رایگەیاند، دوای ساڵێک جارێکی دیکە رووبەڕووی نەسر دەبنەوە. وەرزی رابردوو ئەلمێریا بە یارییەکی دۆستانە بەرامبەر یانە سعوودیەکە کۆتایی بە یارییەکانی پێش وەرزی هێنا، کە قوتابییەکانی خوان فرانسیسکۆ فێرێر ناسراو بە “روبی” بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەیان بردەوە.
🤩 We return to our stadium on a spectacular night and against a great opponent! ❤️🤍
🔝 Our team will play a friendly match against @AlNassrFC at the UD Almería Stadium.
🗓️ 10 August
⏰ 19:00🎟️ Tickets available from 29/07
👉 https://t.co/r0Ti4kQ34r pic.twitter.com/RHOPRz4Axf— UD Almería (@UDAlmeria_Eng) July 26, 2025
گۆڵەکانی یارییەکە لەلایەن لویس سوارێز یاریزانی کۆڵۆمبی و سیزار مۆنتیس و لاجامی تۆمارکران. بەڵام رۆناڵدۆ لەو یارییەدا یاریی نەکرد، لە شوێنی تایبەت لە ناو یاریگا شانبەشانی ئایمریک لاپۆرتێ سەیری یارییەکەی دەکرد.
ئەمە پێنجەمین یاری رۆناڵدۆ دەبێت لە ئەلمێریا. لە چوار جاری پێشووی لەگەڵ ریال مەدرید چوار گۆڵی تۆمارکردووە و ئەمجارە بریارە بە درێسی یانە سعوودیەکە جارێکی دیکە لەم یاریگایە یاریی بکاتەوە.