بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی دۆناروما دەگوازێتەوە

لەگەڵ گۆڵپارێزێكی فەڕەنسی گەیشتووەتە رێككەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت گۆڵپارێزێک وەک شوێنگرەوەی جیانلویجی دۆناروما بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

جیانلویجی دۆناروما لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی ئەیسی میلانەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەكە لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی لیكیپی فەڕەنسی، هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمان دەدەن.

گرێبەستەكەی دۆناروما تەنیا وەرزێكی ماوە و لەگەڵ یانە فەڕەنسیەكە بەسەردەچێت، لە دوای جامی جیهانی یانەكانەوە هیچ گفتۆگۆیەك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزەكە نەكراوە.

پاریس سانجێرمان دەیەوێت لوكاس چیڤالیێر گۆڵپارێزی فەڕەنسی یانەی لیل بۆ شوێنگرتنەوەی دۆناروما بگوازێتەوە.


هەروەها فابریزیۆ رۆمانۆ دووپاتیكردووەتەوە، پاریس سانجێرمان لەگەڵ لوكاس چیڤالیێر لەسەر مەرجەكانی كەسی رێككەوتوون.

گفتوگۆكان لەگەڵ لیل بەردەوامن و ئۆفەرەكەی پاریس لە 40 ملیۆن یۆرۆوە دەستپێدەكات.

دۆناروما لەگەڵ پاریس 161 یارییكردووە و 56 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 156 گۆڵیلێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button