ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ نیوکاسڵ یونایتد بێهیوا کرا

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس زانیاری نوێ لەبارەی مێرکاتۆی نیوکاسڵ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد خەریکە کۆتایی بە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یۆوان ویسا، ئەستێرەی برێنتفۆرد دەهێنێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ویسا پەیوەندییان پێوە ناکات و ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ بژاردەی دیکە دەکەن.

برێنتفۆرد پەیامێکی روونی بۆ بەرپرسانی باڵای نیوکاسڵ ناردووە و دووپات لە نەفرۆشتنی ویسا کراوەتەوە.

هەرچەندە یاریزان و بەڕێوەبەری کارەکانی ئاشکرایان کردبوو، دەیانەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی ماگپایس بکەن، بەڵام برێنتفۆرد لەدوای لەدەستدانی خزمەتەکانی بڕاین ئێمبوێمۆ بۆ مانچێستەر یونایتد، نایەوێت ئەستێرەیەکی دیکەش لەدەستبدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، ویسا دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە بکات، تاوەکو بگاتە ئەنجامێک. ویسا پێی وایە پێناچێت جارێکی دیکە دەرفەتی یارییکردنی لە چامپیۆنزلیگ بۆ بڕەخسێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button