تەواو؛ یانەی داهاتووی جواو فێلیكس ئاشكرا كرا

یاریگا –
جواو فێلیكس، یاریزانی پۆرتوگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە پەیوەندیكردنی بە یانەی نەسڕی سعوودییەوە نزیكە.
جواو فێلیكس لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و وەرزی رابردوو بە خواستن لە ئەیسی میلان یارییدەكرد.
🚨💣 Al Nassr are in advanced talks to sign João Félix and hijack Benfica’s move!
Understand Al Nassr have sent permanent deal proposal to Chelsea and contract proposal to João.
The agreement is close as final details are set to be discussed in the next 24/48h. pic.twitter.com/98MfrB4pjo
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 26, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی نەسڕی سعوودی لە گفتوگۆی پێشكەوتوودایە بۆ گواستنەوەی جواو فێلیكس و رفاندنی لە بێنفیكا.
نەسڕ ئۆفەری گرێبەستی هەمیشەیی بۆ چێڵسی و ئۆفەری بۆ جواو فێلیكس ناردووە، رێككەوتنەكە نزیكە و بڕیارە لە 24 تا 48 كاتژمێری داهاتوو وردەكارییەكانی كۆتایی تەواو بكرێت.
فێلیكس لەگەڵ ئەیسی میلان بەشداری 21 یاڕیی كرد و توانی سێ گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.