دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ دوو مانچێستەرەكە گۆڵپارێزێكیان دەوێت و ئارسیناڵ لە دوای یۆكێرێش ئەستێرەیەكی دیكە دەكاتە ئامانج

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

هەردوو مانچێستەرەكە پاڵەوانێكی ئەوروپایان دەوێت، ئارسیناڵ لە گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە و ئەمجارە ئەستێرەیەكی كریستاڵ پاڵاسی دەوێت و ئێڤەرتن بەرگریكارێكی بایرن دەكاتە ئامانج.

مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی ئارەزووی گواستنەوەی جیانلویجی دۆناروما گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمان دەكەن – لیكیپ.

پاریس سانجێرمان لە ئەگەری رۆیشتنی دۆناروما ئەوا لوكاس چیڤالیێر گۆڵپارێزی فەڕەنسی یانەی لیل دەگوازێتەوە – لیكیپ.

ئارسیناڵ دەیەوێت ئۆفەرێک بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێ پێشكەشی كریستاڵ پاڵاس بكات و یاریزانەكەش ئارەزووی پەیوەندیكردن بە تیمەكەی میكێل ئارتێتاوە دەكات – ئیندیپێندێنت.

ئێڤەرتن لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ئادەم ئازنو بەرگریكاری مەغریبی بەردەوامە و بۆ گواستنەوەی 7.8 ملیۆن پاوەندی پێشكەشكردووە – ئاتلێتیک.

فلامینگۆ ئارەزووی گواستنەوەی گابریێل خێسوس هێرشبەری بەڕازیلی ئارسیناڵ دەكات – RTI Esporte

بێنفیكا دەیەوێت بە خێرایی گواستنەوەی جواو فێلیكس لە چێڵسیەوە تەواو بكات و یاریزانەكەش بە گەڕانەوەی بۆ یانەكەی منداڵی دڵخۆشە – فلۆریان پلێتنبێرگ.

فولهام لە گفتۆگۆی پێشكەوتوودایە بۆ گواستنەوەی ریس نیڵسن هێرشبەری ئارسیناڵ بە خواستن یان بە هەمیشەیی دەیەوێت یاریزانەكە بگوازێتەوە – ئاتلێتیک.

ئێڤەرتن لە گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی مالیك فۆفانا لەگەڵ لیۆن بەردەوامە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

مانچێستەر یونایتد، بێرنلی، برێنتفۆرد، ساوسامتن و بۆڕووسیا دۆرتموند بۆ گواستنەوەی ئێدریسا گێی پەیوەندیان بە میتزی فەڕەنسییەوە كردووە – سەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button