ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری لیڤەرپوول هۆکاری بەشداریینەکردنی دیاز و نونێز بەرامبەر میلان ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول دووەمین یاریی ئامادەکاریی وەرزی نوێی ئەنجامدا، بەڵام ئەمجارە بە شکستێکی گەورە 2-4 لێی دەرچوو کاتێک لە هۆنگ کۆنگ رووبەڕووی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بووەوە.

لەو 22 یاریزانەی کە ئارنە سڵۆت بۆ یارییە دۆستانەکەی میلان هەڵیبژاردبوون، ناوی هەریەکە لە لویس دیاز و داروین نونێزی تێدا نەبوو. داروین لە یەکەم یاریی دۆستانە کە 13ی ئەم مانگە بەرامبەر پرێستۆن ئەنجامیاندا ئامادەبوو، بەڵام ئەوە جاری دووەمە لەسەریەک دیاز بانگهێشت ناکرێت، کە ئەمەیان دەنگۆی بەهێزی هەیە ریزەکانی رێدز جێبهێڵێت و پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات.

بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز دەستپێدەکاتەوە

لە کۆنفرانسی دوای دۆڕاندنەکەیان بە میلان، ئارنە سڵۆت سەبارەت بە دیاز بە “بەڵێ” وەڵامی دایەوە کاتێ پرسیاری ئەوەی لێکرا هۆکاری بەشداریی پێنەکردنی پەیوەندی بە بابەتی رۆشتنیەوە هەیە و وتی

سەبارەت بە دۆخی لوچۆ، بەڵی بەهۆی. لە ئێساتاد دەنگۆیەکی زۆر هەیە لەسەر ئەو و منیش ناتوانم بچمە وردەکاریی زیاترەوە. زۆر بەباشیش لەگەڵماندا راهێنان دەکات، بەڵام وامان بڕیاردا جارێ یاریی پێنەکەین.

سەبارەت بە هێرشبەرە ئۆروگواییەکەش، راهێنەرە هۆڵەندیەکە وتی

سەبارەت بە نونێز، ئەویش هەروەها زۆر باش راهێنانمان لەگەڵ دەکات. لە چەند یارییەکەی وەرزی رابردوو باش بوو بۆمان. بەڵام پێکانی هەبوو، بۆیە نەمانویست سەرکێشی پێوەبکەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button