
یاریگا –
ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ مەیلی رۆشتنی لە یانەکەی هەیە و یانەکەشی وەڵامی ئۆفەرەکان نادەتەوە. کە ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی مشتومڕی توندی لێبکەوێتەوە.
ویسا یۆوانی ئەستێرەی برێنتفۆرد بیر و هۆشی کەوتووەتەسەر ئۆفەرەکانی نیوکاسڵ و داوا دەکات یانەکەی رێگە بە رۆشتنی بدەن.
بەگوێرەی زانیارییە مێدیا ئینگلیزیەکان کە چەند رۆژێکی کەم لەمەوبەر ئاشکرایان کرد، برێنتفۆرد یەكەم ئۆفەری نیوكاسڵی بە بەهای 25 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی یۆوان ویسا رەتكردەوە – ئاتلێتیک.
نوێترین پێشهات کە تۆڕی هەواڵی بی بی سی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە کۆنگۆلیەکە لەگەڵ فیڵ جیڵێسی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی کەوتوونەتە مشتومڕی توندەوە.
تۆڕەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە هێرشبەرە 28 ساڵیەکە هەڕەشەی لە برێنتفۆرد کردووە کە ئەگەر رێگەی نەدەن پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە بکات، ئەوا چیدیکە یاریی بۆ یانەکەی ناکاتەوە.
🚨 Yoane Wissa has had fiery talks with Brentford Director of Football Phil Giles.
He has threatened not to play for club again if he’s not permitted move to Newcastle United.
(Source: BBC Sport) pic.twitter.com/6XI21kdYW8
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 26, 2025
نیوکاسڵ لە ئێستاوە بەدوای یاریزانێکی ئاستبەرزادا دەگەڕێت بۆ شوێنگرتنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک کە بڕیاری رۆشتنی لە یانەکەی داوە. جگە لە ویسا، نیوکاسڵ هاوکات بینیامین شێشکۆی گۆڵکاری لایپزیگیشی خستووەتەژێ رادارەکانی.