لە زاری خۆیەوە؛ یۆکێرێش بۆچی ئارسیناڵی هەڵبژارد

یاریگا –
لە کۆتاییدا ڤیکتۆر یۆکێرێش بە خەونەکەی گەیشت و پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد.
سەرگوزەشتەی بڕیاردانی لە رۆیشتن لە سپۆرتینگ لیسبۆن و پەیوەندیکردن بە ئارسیناڵەوە بۆ یۆکرێش بێ کێشمەکێش نەبوو. ئەو لەپێناو ئامانجەکەی خۆیدا یاخیبوونی لە یانەکەی راگەیاند کە دواتر هەڕەشەی سەرۆکی یانەکەی لێکەوتەوە. بەڵام دواتر هەر ئەستێرە سویدیەکە گرەوەکەی بردەوە.
لە یەکەم لێدوانیدا دوای ناساندنی وەک یاریزانی نوێی گەنەرز، ڤیکتۆر باسی لە پاڵنەرەکانی پشت بڕیارەکەی کرد و وتی
پێموابوو ئارسیناڵ یانەی گونجاوە بۆ من.
لەبارەی رۆڵی میکێل ئارتێتای راهێنەر و ئاندرێی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەوە، یۆکێرێش وتی
ئەوەی لە میكێل و ئاندرێ گوێم لێبوو کاتێ قسەم لەگەڵ کردن، هەروەها ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو بینیومە ئەنجامیانداوە و ئەو شێوازەی کە تۆپی پێیان ئەنجامداوە، وایان لێکردم ئارسیناڵ هەڵبژێرم.
❤️🤍 Viktor Gyökeres: “I just felt that Arsenal was the right club for me”.
“What I heard from Mikel and Andrea when I was speaking with them, and just what I’ve seen in the past years, how they’ve been playing football. That made me choose Arsenal”. pic.twitter.com/FLj2z1xKUa
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 26, 2025
یانە لەندەنییەکە بۆ پێزانین بۆ سووربوونی یۆکێرێش لە پەیوەندیکردن بە یانەکەیانەوە و بەو ئاستەی لە چەند ساڵی رابردوودا پیشانیدا، ژمارە 14یان پێدا کە لای هاندەرانی گەنەرز ژمارەیەکی ئەفسانییە و تێری هێنری پۆشیویەتی.
🔴⚪️ Number 14 confirmed for Viktor Gyökeres. pic.twitter.com/QYmBKwz087
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 26, 2025