ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئارسیناڵ گرێبەستێكی گەورەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێشی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی ئارسیناڵ لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێشی بۆ ریزەكانی راگەیاند.


یۆكێرێش بە بەهای 63.5 ملیۆن یۆرۆ و 10 ملیۆن گۆڕانكاری بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاوەكو 2030 گرێبەستی لەگەڵ ئارسیناڵ واژۆ كرد.

هێرشبەرە 27 ساڵانەكە لەگەڵ ئارسیناڵ درێسی ژمارە 14دەپۆشێت.

یۆكێرێش لە هاوینی 2023 لە كۆڤێنتری سیتیەوە بە بەهای 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سپۆرتینگەوە كرد و لەگەڵ ئەو یانەیە 102 یارییكردووە و 97 گۆڵ و 28 ئەسیستی بە درێسی ئەو یانە پۆرتوگالییەوە كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button