ناوەندی گواستنەوەکان؛ یاریگا هەنگاوێکی گەورەی میدیایی لە مێرکاتۆی یاریزانان دەنێت
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان رووماڵێکی جیاوازی مێرکاتۆی یاریزانان دەکات

یاریگا –
بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی میدیاکانی کوردستان و عێراق، لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە رووماڵێکی تایبەت و گشتگیری گواستنەوەی یاریزانان لە تۆڕی وەرزشی یاریگا لە پلاتفۆرمە جیاوازەکان بەردەستە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە دەستپێشخەرییەکی دیکەیدا هاوشێوەی میدیا جیهانییەکان، سات بە سات نوێترین گرێبەستە واژۆکراوەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و جیهان لە ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕی یاریگا رووماڵ دەکات، کە لەسەر ئاستی سەرجەم خولەکان.
لە ماڵپەڕ و ئەپڵیکەیشنی یاریگا، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی بەگوێرەی خولە جیاوازەکان دوایین گرێبەستە واژۆکراوەکان سات بە سات نوێدەکرێنەوە، لەسەر ئاستی ناوخۆیی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، خولی نایابی عێراق، خولی پلە یەکی عێراق، خولی نایابی کوردستان و خولی پلە یەکی کوردستان سات بە سات دوایین گرێبەستە واژۆکراوەکان وەشان دەکرێن، کاروانی وەرزشی هەر یاریزانێک بەردەستە و لەدوای هەر گۆڕانکارییەکی فەرمی نوێ دەکرێتەوە.
لەسەر ئاستی جیهانی، بەگوێرەی خولە بەناوبانگەکانی ئەوروپا و جیهان دوایین گرێبەستە واژۆکراوەکان وەشان دەکرێن، کە زانیاری ورد و تایبەت لەبارەی هەر گرێبەستێکی واژۆکراو بەردەستە، جۆر و نرخ و وادەی گرێبەستە واوژۆکراوەکان سات بە سات نوێدەکرێنەوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا ساڵی 2006 دامەزراوە و لە سەرجەم پلاتفۆرمەکان بەرهەمەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە و فراوانترین تۆڕی وەرزشییە لە کوردستان و عێراق، ساڵی 2023 ئەپڵیکەیشنی فەرمیی خۆی بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بۆ مۆبایلە ھۆشمەندەکان خستە بەردەست کە زیاتر لە 700 هەزار کەس داونڵۆدیان کردووە.