فەرمی؛ دهۆک گرێبەستی ئەستێرەیەکی گەورەی نوێکردەوە

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی یانیک زاکری گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک نوێکردەوە
یانەی دهۆک بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، یانیک زاکری، ئەستێرەی کۆتدیڤواریی گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک نوێکردووەتەوە و لە وەرزی داهاتووش درێسی هەڵۆکانی چیا دەپۆشێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە یاریزانەکە بەفەرمی ماڵاوایی لە هاندەرانی دهۆک کردبوو، بڕیاریدابوو پەیوەندی بە قوە جەوییە بکات، بەڵام یانەی دهۆک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و مانەوەی زاکری راگەیاندووە.
دەمێ پارە د ئاخڤیت ، سەرکردێن راستەقینە پێگیریێ ب بێدەنگی و وەفاداریێ دکەن
یانیک زاکری بەردەوامە و بۆ وەرزێ چوارێ دێ شیانان مەزێخیت
زاکری (31 ساڵان) لەوەتەی ساڵی 2022 درێسی دهۆک دەپۆشێت کە یانەکەی گەیاندە ریزی یانە نایابەکانی عێراق و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو و جامی عێراقی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا، هاوینی 2022 لە ئۆڵمپیک سافی مەغریبییەوە پەیوەندی بە یانەکەی کوردستان کرد.
زاکری ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 150 هەزار یۆرۆیە و بە درێسی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار لە 7 یاریی نێودەوڵەتی گۆڵێکی کردووە.