بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یانەی بارسێلۆنا رۆشتنی یاریزانێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی بەفەرمی رۆشتنی یاریزانێکی راگەیاند و لە پێکەنای خۆی بڵاویکردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوە فەڕمیەکەی بلاوگرانا، پاو ڤیکتۆر ریزەکانی بارسێلۆنای بەرەو سپۆرتینگ براگا جێهێشت.

لای خۆشیانەوە یانە پۆرتوگالیەکە بە ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش پەیوەندیکردنی ڤیکتۆریان بە ریزەکانیان راگەیاند.

دوێنێ بوو فابریزۆ رۆمانۆ ئەو زانیارییەی لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە ئاشکراکرد لەگەڵ بەشێک لە وردەکاریی گرێبەستەکەی بۆ براگا.

رۆمانۆ نووسیبووی کە تێچووی یاریزانە 23 ساڵییەکە لەسەر یانە پۆرتوگالیەکە 12 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 3 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان.

لە بەشی کۆتایی زانیارییەکانیدا رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئاماژەی بەوەکرد کە بارسێلۆنا لە گفتوگۆی کردووە بۆ مەرجی کڕینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button