ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی و ئالبا پێکەوە سزادران

Yariga App

یاریگا –

لە بەیاننامەیەکی خولی ئەمریکا بۆ تۆپی پێ، بە فەرمی سزای هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و خۆردی ئالبا راگەیەندرا.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی ئەو دوو یاریزانە خۆیان لە ئەنجامدانی یاریی  چوارشەممەی رابردوو لە نێوان ئەستێرەکانی خولی ئەمریکی و مەکسیکی دوورخستووەتەوە، هەردووکیان سزای سڕکردنیان بۆ یارییەکە بەسەردا سەپێنرا.

بەهۆی ئەو سزایەوە، خاڤیێر ماسکیرانۆی راهێنەر بێبەش دەبێت لە توانای مێسی و ئالبا بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر سینسیناتی کە رۆژی یەکشەممە لە مینای هەفتەی 25ی خولەکە بەڕێوەدەچێت.

سزای دوو ئەستێرەکە بۆ مەیامی لە کاتێکی هەستیاردایە، بەوپێیەی سینسیناتی یانەیەکی بەهێزی ئەم وەرزەیە و پێشەنگی خولەکەن بۆ بەشی رۆژەڵات. هەرچی تیمەکەی ماسکیرانۆیە، 21 یارییان ئەنجامداوە و لە ریزبەندی پێنجەمن.

بابەتی زیاتر

Back to top button